هەواڵ
هاوڵاتیەک خۆی و ئامۆزایەکی دەکوژێت
 ئاڕاسته‌:شانیا حه‌سه‌ن
لەسەرکێشەی زەوی وزارهاوڵاتیەک خۆی و ئامۆزایەکی دەکوژێت.
مقدەمی مافپەروەرعلی جەمال قدووری ڕایگەیاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی حەسەن پرشنگ سەربەناحییەی ئاوەسپی هاوڵاتیەک بەناوی( شوانە عبدالکریم برزۆ ) بەفیشەک ئامۆزایەکی خۆی بەناوی (محمد احمد برزۆ) لەدایکبووی 1996 دەکوژێت و خوشکێکی بریندار دەکات پاشان بە فیشەک خۆی دەکوژێت ".
بەوتەی بریندارەکە کێشەکە بەهۆی زەوی و زارەوە بوە و لەئێستادا بریندارو تەرمەکان هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و چارەسەری پێویست بۆبریندارەکە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.
پۆلیسیش چۆتە شوێنی ڕوداوەکەو لێۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە.
.

154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/6/2020 10:21:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ