تەندروستی
ئایا مێخەک ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؟
 ئاڕاستە:لاڤین حه‌مه‌ رووف

لە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەستکردن بە گەڕان و چەندین توێژینەوە لە لایەن زانایانی بواری تەندروستیەوە و پێدان و بڵاوکردنەوەی چەندین ڕێنمایی جیاواز سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
لە ئێستادا باسێکی گەرم هەیە دەربارەی بەکارهێنانی مێخەک وەک چارەسەر و ڕێگریەک لە دژی ئەم ڤایرۆسە.
ئەگەرچی مێخەک دەوڵەمەندە بە ماددەی کانزایی و ڤیتامینەکان وەک مەگنسیۆم و ڤیتامین C و k
و زەیتی مێخەکیش بەسوودە بۆ چارەسەری هەناسە تەنگی و کردنەوەی بۆریەکانی هەناسەدان و کەمکردنەوەی هەوکردن و ڕێگریکردن لە مانەوەی ڤایرۆس لە قۆلۆندا بەڵام ناتوانێت ڕێگری یاخود چارەسەری ئەم ڤایرۆسە بکات.
1301 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/23/2020 2:17:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ