هەواڵ
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆمار دەستی لەکارکێشایەوە
 ئاڕاستە



سالار مەحمود بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکات لە ڕاگەیه ندراوێکدائاماژەی بەوەداوە وەک ڕاوێژکار دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک کۆماری عێراق کردوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سالار مەحمود....

بۆ رای گشتی بەڕێز

لە دوای دەستبەکاربوونم وەک راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق ۲٠۱۹/۱/۱تا لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ بەویستی خۆم دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێز کاک د بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراقی فیدراڵ پێشکەش کرد. بە سوپاسەوە بەڕێزیان دەستلەکار کێشانەوەکەیان قبوڵ کرد. وە سوپاسی متمانەی دەکەم لە ماوەی کارکردنمان. بەهیوای سەرکەوتن بۆ تیمی کوردستان لەبەغداو بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلەکەمان.
رای گشتی کوردستان و هەموو لایەک ئاگادار دەکەم کە لە رۆژی ۲٠۲٠/٦/۳٠ ەوە لەو بەرپرسیارێتیە نەماوم.
وەک هەمیشە لەهەر جێگەو پێگەیەکدا بم هیواو ئامانجم تەنیا خزمەتکردنی کوردو کوردستانە.

لەگەڵ رێزدا
سالار مەحمود
257 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/5/2020 6:19:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ