هەواڵ
ئاماژەی کەمبونەوەی کورتھێنانی بودجەی عێراق و ڕێکەوتنی بەغدا و ھەرێم دەرکەوت.
 ئاڕاستە
بەوتەی پەرلەمانتارێکی کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەوە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی کورتھێنان لە بودجەی عێراق و زیاتر کردنی چانسی رێککەوتنی نێوان بەغداو هەرێم.

غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشکرای کردووە‌: لە 1ی ته‌مموزی 2020، حكومەتی عیراق یەك بەرمیل نەوتی خاوی به‌ 40 دۆلار و 25 سه‌نت فرۆشتوە، كە دەتوانرێت بوترێت، داهاتی ئەم مانگە نزیك دەبێت لە سێ ملیار و نیو دۆلار، بەمەش حكومەت عیراق تا دێت له‌چاو مانگه‌كانی پێشوو كورتهێنانی كه‌م ده‌كات.

ئەو پەرلەمانتارە بە گومانەوە لە ڕاستگۆیی حکومەتی ھەرێم کە لەپێناو تورکیادا لە ماوەی پێشوتردا ڕاستگۆ نەبووە،ئاماژە بەوە دوکات:گەر حكومەتی هەرێم راستگۆ بێت پێم وایە لەم دوو هەفتەدا رێكدەكەون لەگەڵ حكومەتی عیراق، چونكە حكومەتی عیراق تا داهاتی زیاتر بێت زیاتر نزیكدەبێتەوە لە رێكکەوتن لەگەڵ هەرێم، ئەمەش گەر هەرێم راستگۆ بێت و وەك جارەكانی پێشو نەبێت كە لە پێناوی توركیا و كۆمپانیاكانی حزب و بنەماڵە نەوتیان تەسلێم نەكرد و بوون بە هۆكاری برسی كردنی خەڵك لە پێناوی دەوڵەمەندكردنی خۆیان، چونكە گەر نەوت تەسلیم بكەن حكومەتی هەرێم زیاتر داهاتیان دەست دەكەوێت لەوەی كە خۆیان بیفرۆشن.

379 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/6/2020 2:24:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ