هەواڵ
پاشەڕۆی مشک و جرجی تیا بوە
 ئاڕاستە

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی شێف هاوین داده‌خات.

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كانی قایٔیمقامیه‌ت شێف هاوین له‌ شاری سلێمانی داده‌خات.

له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ و پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌وتوه‌ شێف هاوین پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابێت، هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كه‌دا مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ ناكات و له ناو‌خواردنگه‌كه‌یدا پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) هه‌بوه‌.

به‌فه‌رمانی قایٔیمقامی سلێمانی شێف هاوین داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

س . ب
راگه‌یاندنی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی
275 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/6/2020 11:36:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ