هەواڵ
ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی دەگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێم
 ئاڕاستە

وا بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی ته‌رمی كه‌سایه‌تی ئاینی و رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری، شێخ محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی لە وڵاتی ئەمریکا بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، رۆژی هه‌ینی 10-7- 2020، كاتژمێر ی1:20 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ، ته‌رمی كه‌سایه‌تی ئاینی و رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی، له‌ رێوره‌سمێكدا دەگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ خاك دسپێردرێت.

بەیانی رۆژی شەممە كاتژمێر 08:30 خولەک شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی،لە وڵاتی ئەمریكا لە دوای مانەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ و مانگێك بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد،نابراو لە ساڵی 1938 لە گوندی کربچنەی سەر بە شارۆچکەی سەنگاو لەدایکبووە، و لەدوای کۆچی دوایی شێخ عەبدولکەریمی باوکی، بە سەرۆکی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.
338 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/8/2020 4:06:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ