هەواڵ
کارەبا داوایەک لەمۆلیدە ئەھلییەکان دەکات
 ئاڕاستە
بەبۆنەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی 12 بەڕێوەبەرایەتی‌ کارەبای‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ ھەنێک لەخاوەن موه‌لیدە ئەهلییەکان دەکاتەوە کە بڕی‌ ئەمپێری‌ كاره‌بای‌ پێویست بۆ ئامێری فێنکەرەوە بۆ ئە‌و خوێندنگایانه‌ زیاد بکەن کەدەکەونە سنووریان و تاقیکردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرێت.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی‌ کارەبای‌ سلێمانی‌ بڵاوی کردووەتەوە:ئاگاداری‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌ ئە‌هلییه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ دابینكردنی‌ كه‌شێكی‌ گونجاو بۆ خوێندكارانی‌ پۆلی‌ 12 له‌ كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا، داوایان لێده‌كه‌ین، كه‌ بڕی‌ ئه‌مپێری‌ كاره‌بای‌ پێویست بۆ ئامێری فێنکەرەوەی ئه‌و خوێندنگایانه‌ی‌ ده‌كه‌ونه‌ سنووری‌ موه‌لیده‌كه‌ی‌ دابین بكه‌ن کە لە هەفتەیەکدا دوو رۆژە و رۆژی سێ کاتژمێره‌.

ڕاشیگەیاندووە:ئەم بابەتە چەند موەلیدەیەکی کەم دەگرێتەوە، بەوپێیەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی كاره‌با هەوڵ دەدات کە بەپێی توانا کارەبای نیشتیمانی بۆ خوێندگاکان دابین بکات.

لەڕاگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی‌ کارەبای‌ سلێمانی‌ سوپاسی موه‌لیدە ئەهلییەکان دەکات کە هەمیشە هاوکاربوون بۆ دابینکردنی کارەبا لەکاتی پێویستدا
485 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/8/2020 11:29:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ