هەواڵ
وەزیری کشتوکاڵ سەردانی سەرۆک کومار دەکات
 ئاڕاستە


سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٧/٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەندازیار محەممەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی پشتیوانی و پارێزگاریکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی و هاندانی جووتیاران و خاوەن کێڵگەکان کردەوە، لە رێگەی پێشکەشکردنی پێداویستییە کشتوکاڵییەکان، بەمەبەستی بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بەهەردوو بەشی رووەکی و ئاژەڵی.

هەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بەوەکرد کە کشتوکاڵ بناغەی سەرەکی گەشەپێدانی گشتییە، ئەگەر بتوانین پەرەی پێ بدەین و پێشی بخەین و دەستی کار بخەینەگەڕ بەشێوەیەکی تەندروست، ئەوا دەتوانین بە تەواوی پشت بە بەرھەمە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکان ببەستین لە ھەمان کاتدا وەبەرھێنانی پێوە بکەین لە بوارەکانی دیکەدا.

لەکۆتایی دیدارەکەدا، ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم کەرتی کشتوکاڵ خرایەروو، بەتایبەتی دوای تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا، ھاوکات باس لەوەشکرا چارەسەركردنی ئەو كێشانە ئەركێكی پێویستە ئەنجامبدرێت بۆ هێنانەدی گەشەپێدان و پێشكەوتن.
83 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/9/2020 4:45:02 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ