هەواڵ
چۆنێتی دەستپێکردنەوە و کاتی دەوامی فەرمانبەران ڕادەگەیەنرێت
 ئاڕاستە

سەبارەت بە جۆنێتی دەستپێکردنەوەی و کاتی دەوامی فەرمانبەران،پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت:رۆژانە لەكاتژمێر 9ی بەیانی تا 1ی نیوەڕۆ دەوام دەكرێت، هەر فەرمانگەیەكیش پێویست بكات بەڕێوەبەرەكەی دەتوانێت دەوام درێژ بكاتەوە.

لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ 9-7-2020 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لەڕۆژی یەکشەممەی داھاتوەوە دەوامی فەرمانگەكانی سنوری پارێزگاکە دەست پێبكاتەوە، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند:وەك ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە رۆژانە لەكاتژمێر 9ی بەیانی تا 1ی نیوەڕۆ دەوام دەكرێت، هەر فەرمانگەیەكیش پێویست بكات بەڕێوەبەرەكەی دەتوانێت دەوام درێژ بكاتەوە.

دکتۆر ھەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگەیاند:پێویستە ئەوەندە فەرمانبەر دەوام بكەن كە رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكرێن و بەریەككەوتن دروست نەبێت و ئامڕازەكانی خۆپارێزییان پێ بێت و ئیشی هاوڵاتیانیش دوانەكەوێت، هیچ سەردانكەر و میوانێك پێشوازی ناكرێت ئەگەر پابەندی رێنماییەكان نەبێت

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی سێ ھەفتەیە دەوامی سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت لە سنورەکە ڕاگیراوە وەک خۆپارێزییەک کە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
263 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/9/2020 4:49:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ