هەمەڕەنگ
به‌ئاسانترین ڕێگه‌ خۆت له‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ بپارێزه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

چى بكه‌ین تاله‌ وه‌رزى هاویندا بۆنمان خۆش بێت ، هاتنى گه‌رما و زیاتر ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى له‌ش و خواردنى هه‌ندێ خۆراك هۆكارێكه‌ بۆ بۆنى ناخۆشى جه‌سته‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌م وه‌رزه‌ پێویسته‌ زیاتر گرنگى بده‌ین به‌بۆنى له‌ش و پاك و خاوێنى له‌شمان.
*خواردنى ته‌ندروست و خواردنى سه‌ووزه‌ و میوه‌ بۆنى ناخۆشى له‌ش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.
*پاك و خاوێنى له‌شت بپارێزه‌ و زوو زوو خۆت بشۆ.
*ڕۆژانه‌ 8 بۆ 10 كوپ ئاو و شه‌ربه‌ت بخۆره‌وه‌ پارێزگارى له‌ بۆنى له‌ش ده‌كه‌ن.
*خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى سروشتى له‌ش له‌هه‌موو بۆنێكى ناخۆش پاك ده‌كاته‌وه‌.
*هاوینان كه‌متر گۆشتى سوور بخۆ چونكه‌ هۆكارێكه‌ بۆ بۆنى ناخۆشى له‌ش ده‌توانیت ماسى بخۆیت له‌برى گۆشت.
*ده‌توانى لیمۆ به‌كاربهێنیت بۆ ژێر بن باڵ یان هه‌ر شوێنێكى ترت ڕێگرى ئاره‌ق كردنه‌وه‌ت ده‌كات.
*هه‌وڵ بده‌ جلى گه‌رم و نایلۆن له‌به‌ر نه‌كه‌یت ،چونكه‌ بۆنى ناخۆش زیاد ده‌كات.
370 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2020 3:03:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ