هەواڵ
10 هاوڵاتی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە سنوری قەزای کۆیە بەهۆی ڕووداوە جۆربەجۆرەکانی هاتوچۆوە 10 هاوڵاتی گیانی لەدەستداوە .

لەم بارەوە ، عقیدی ماف ، زاهیر محمەد ، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای کۆیە تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " بەپێ ی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیمان لەماوەی (6) مانگــی ڕابردوودا روداوەکانــی ھاتوچۆ لە سنوری قەزاکەمان لە ( 1-1-2020 تا 30-6-2020 ) ،( 71 ) ڕووداوی هاتووچۆی جۆراوجۆر ڕوویانداوە ، کە لەم ڕووداوانەدا ( 103 ) هاوڵاتی بریندار بوون ، وە بەداخەوە (10) هاوڵاتی تریش گیانیان لەدەستداوە " .

بەشێکی بەرچاوی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکان  و پابەندنەبوونی شوفێرانەوەیە بە ڕێنمایەکانی هاتووچۆ کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی دەبنە قوربانی .
290 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/11/2020 3:07:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ