هەواڵ
وادەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان ڕاگەیەندرا
 ئاڕاستە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیە بێت، سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٧/١٤، مووچەی خانه‌شینی پێشمه‌رگه‌ بۆ مانگی پێنجی ٢٠١٩ خه‌رج ده‌كرێت. 

دواتریش لە ڕۆژی چوارشەمە  ٢٠٢٠/٧/١٥، مووچەی خانه‌نشینی شارستانی بۆ مانگی پێنجی ٢٠١٩ خەرج ده‌كرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ڕۆژانی، شەممە، یەكشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی مانگی ٢ی ٢٠٢٠ی زۆربەی وەزارەت و فەرمانگەكان دابەش كرا.
796 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/13/2020 12:44:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ