هەمەڕەنگ
نیشانه‌کانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
 ئاڕاستە

دابەزینی کێشێکی زۆر و ماندووبوون و هیلاکی و گۆڕانی ڕەنگی پێست چەندین نیشانەی گشتین کە دەکرێت بەهۆیانەوە هەست بە نەخۆشی شێرپەنجە بکرێت.

نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشیه‌ باو و ترسناکه‌کان داده‌نرێت که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ساڵه‌نه‌ چه‌ندین مرۆڤ دەمرن، چەندین نیشانه‌ی گشتی هەن کە دەتوانرێت نەخۆشی شێرپەنجە دیاریبکرێت:
دابه‌زنینی کێشێکی زۆر
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانەی تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون کێشێکی زۆر له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا، کاتێک کێشێکی زۆر له‌ ده‌ست ده‌ده‌ی به بێ‌ هۆکار له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌یه‌ک بێت له‌ نیشاناکانی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، به‌ زۆری ئه‌م نیشانه‌یه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌کانی په‌نکریاس و گه‌ده‌ و  سورێنچک و سیه‌کاندا ڕوده‌دات
تا
هه‌بوونی تا شتێکی زۆر باوه‌ لەکاتی بوونی شێرپه‌نجه‌، به‌ تایبه‌ت کاتێک تازه‌ گەشەدەکات و کارده‌کاته‌ سه‌ر سیسته‌می به‌رگری.
هه‌ست کردن به‌ مانوبوون و هیلاکی
هه‌ستکردن به‌ ماندووبونێکی زۆر که‌ حەوانەوە سوودی نابێت و به‌رده‌وام بێت، به‌ زۆری له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی جۆری شێرپه‌نجه‌ی خوێنه‌.
ئازار
سه‌رئێشه‌یه‌ک که‌ چارەسەر کاریگەری نابێت، له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌ی هه‌بوونی گرێ‌(لوو) هه‌بێت له‌ مێشکدا، ئازاری پشت له‌وانه‌یه‌ نیشانه‌ی تووشبوون بێت‌ به‌ شێرپه‌نجه‌کانی کۆڵۆن و ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌ و هێلکه‌دان
گۆڕانی پێست
هه‌ندێک له‌ شێرپه‌نجه‌کان کار ده‌که‌نه‌ سه‌ر پێست و ڕه‌نگی ده‌گۆڕن وەک (ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕانی پێست، زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی پێست و چاو، سووربونه‌وه‌ی پێست، خورانی پێست،زیادبوونی موو له‌سه‌ر پێست)
وەرگێڕان:کاوێز ئەحمەد
538 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/28/2020 2:13:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ