هەمەڕەنگ
بەڕێگە سرووشتی چارەسەری هەووکردنی لێووت بكه‌
 ئاڕاستە:لاڤین حه‌مه‌ رووف

هەوکردنی لێوو جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ کە لە سووچەکانی دەمدا ڕوودەدات و هەڵیٔاوسانی چوار دەوری دەم یان سووچێکی دەم دەگرێتەوە، به‌جۆرێك یٔاوی تێدایە و یٔازارێکی زۆری هەیە لە کاتی قسەکردن و خواردندا، ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت به‌هۆی چه‌ندین مادده‌ سروشتی و زه‌یته‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری بكرێن.
 
به‌شێك له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی برینی ده‌م:

1.   زەیتی داری چا
بەناوبانگترین زەیتە بۆ هەموو جۆرە هەوکردنێک بەکاردێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕۆژانە دوو بۆ سێ دڵۆپ بخەرە شوێنی برینەکە بۆ ڕزگار بوون لە هەوکردنەکە.

2.. ڤیتامین بی
جەستەمان پێوویستی بە ڤیتامین بی هەیە بۆ بەهێز کردنی سیستەمی بەرگری  پێویستە ڕۆژانە ڤیتامین بی بە شێوەی کەپسول بەکار بهێنین بۆ ڕزگاربوون لە هەوکردنەکە.


3. ڤاسلین یان سابوون 
پێستەکە جوان خاوێن بکەرەوە پاشان ڤاسلین بەکار بهێنە بەیانی بەیٔاوی شلەتێن بیشۆ 
یان سابوونی دژە هەوکردن بەکاربهێنە بۆ ڕزگار بوون لە هەوکردنەکە .

4. ماست
ماست بەکتریا سوودبەخشەکانی تێدایە کە یارمەتیدەر دەبێت لە تێکشکاندنی پۆتینەکان و گەڕانەوەی فلۆرای سرووشتی لەش ، ماست بدە لە سووچەکانی دەمت دوواتر بە یٔاوی شلەتین بیشۆ و وشکی بکەرەوە .

5. ڕۆنی کاتسەر 
ڕۆنی کاستەر سودێکی زۆری هەیە لە ڕووی جوانکاری و تەندرووستی ،ڕۆنی کاستەر بدە لە شووێنی هەوکردنەکە  بۆ ماوەی سی چرکە دواتر بە یٔاوی سارد بیشۆ. 

6. تێکەڵەی هەنگوین  
بۆ پێستێکی درەوشاوەو جوان تێکەڵەی هەنگوین بەکاربهێنە ،تێکەڵەکە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ کاتژمێر بەسەر ڕووخسارتەوە بێت و  دوواتر بە یٔاوێکی شلەتێن بیشو جوان ڕوخسارت وشک بکەرەوە .

7. کرێمی یٔەنتیفونگال 
یٔەگەر یٔەو پێکهاتە سرووشتیانەی سەرەوە یارمەتی نەدایت ڕاوێژ بە دکتۆرەکەت بکە دەربارەی کرێمی یٔەنتیفونگال ڕۆژانە چەند جارێک بەکاری بهێنە بۆ ڕزگار بوون لە هەوکردنی لێوو .


وەرگێڕان ؛دڵپاک تارق
561 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2020 10:52:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ