هەواڵ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پارتی: گەورەی گەورەكەشتان بە گەورە نازانم
 ئاڕاستە



ژینۆ محەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بوو لە فراكسیۆنی یەكێتی، لە رونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە نوسراوێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆی بڵاوكراوەتەوە، وەكو ئاماژەیەك بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ:" نەك سەرۆكی ئەنجومەن، گەورەی گەورەكەشتان بە گەورە نازانم".

 دەقی رونكردنەوەكەی: 

بە درۆ و دەلەسە خیانەت‌و فرۆشتنی كچان‌و ژنانی شنگال لەبیر ناچێتەوە
رونكردنەوەیەك بۆ هەڤاڵانی یەكێتی‌و رای گشتی
ئەمڕۆ نوسراوێك بڵاوكراوەتەوە گوایە بەندە ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرم كردووەو نوسیومە فەرمانتان گەورەم.

لێرەوە رایدەگەیەنم بە درێژایی ماوەی كاركردنم وەك ئەندامی ئەنجومەن نەك سەرۆكی ئەنجومەن، گەورەی گەورەكەشیانم بە گەورە نەزانیوەو نایزانم وە ئیمزای بەندە دیارەو سابتە، بۆیە یاریە گڵاوەكانتان ناتوانن نە ئیرادەی ئێمە بشكێنن نە دەتوانن خیانەتی ٣ی ئاب لەبیر خەڵكی كوردستان ببەنەوە كە وەك پیشەی هەمیشەییان لە بەروارە شەرمەزاركەرەكان بۆ لەبیردنەوەو سەرقاڵ كردنی خەڵكی كوردستان خەریكی دروست كردنی بابەتی لاوەكی دەبن.
757 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/6/2020 4:13:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ