هەواڵ
ته‌ندروستى جیهان كاریگه‌رى گه‌رما له‌سه‌ر كۆرۆنا ڕوونده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات كۆرۆنا لەوەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەناو ناچێت.

مارگرێت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: گۆڕانی وەرزەكان كاریگەری نیە لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەندێك وڵاتی جیهان لەئێستادا و لەوەرزە جیاوازەكان زۆر زەرەرمەندبوون.

روونیكردەوە: خەڵكی وابیردەكەنەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرزییە و وەرزی هاوین نابێتە كێشە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، بەڵام ئەو بۆچوونە هەڵەیە و ئەو ڤایرۆسە لەهەموو وەرزەكان هەیە و زۆر حەزی لەبازدان هەیە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە.

وتیشی: خەڵكی لەڕوانگەی هەڵەوە لەڤایرۆسی كۆرۆنا دەڕوانن و ئەوەی دەبێت هەمووان دركی پێبكەن ئەوەیە ئەمە ڤایرۆسێكی نوێیە و بەشێوەیەكی جیاواز كاردەكات.
389 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 9:13:40 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ