هەواڵ
لیره‌ى توركى بۆنزمترین ئاستى دابه‌زى
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە بەهای لیرەی تورکی نزیکەی لەسەدا 19 بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکایی بۆ ئاستێک دابەزیوە کە لە مێژووی دراوی تورکیادا وێنەی نەبووە.

وەک شارەزایان دەڵێن ئەم کێشەیە بەهۆی هەڵاوسانی ئابورییە، واتە وڵاتەکە خەرجییەکانی زیاترە لە داهاتەکەی ئەمەش وای لە حکومەت کردووە ژمارەیەک ڕێوشوێنی ئابوری بگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە داشکانی لیرەی تورکی، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

هەچەندە پێش پەتای کۆرۆناش باری ئابوری تورکیا خراپ بوو، بەڵام شارەزایان پێیان وایە یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی تێکچوونی باری ئابوری تورکیا بەشێوەی ئێستا ئەوەیە کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا زیانێکی زۆر گەیشتووە بە کەرتی گەشتوگوزاری کە یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی ئابوری تورکیا.

هۆکارێکی تریش گرژی و ئاڵۆزییەکانە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی ئەوەی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا دەگەڕێت بەدوای نەوت و گاز و ئەمەش بۆتە هۆی ناڕەزاییەکی زۆری وڵاتی یۆنانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.

شارەزایان نیگەرانییەکی زۆریان لەمەڕ ئاستی یەدەگی تورکیا و سوربوونی رەجەب ئەردۆغان لە دژی بەرزبوونەوەی ئاستی قازانج دەردەبڕن.
557 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 9:28:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ