هەواڵ
سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا دیارى كرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
وابڕیاره‌ كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ گه‌ڕى دووه‌مى سه‌ردانى كۆشكی سپی بكات بۆ ئه‌نجامدانی گفتۆگۆكانی نێوان به‌غدا و واشنتن دیاری بكه‌ن.

كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ پرسه‌كانی ئاسایش و وزه‌ و ئابوری و ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو گفتوگۆكانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌رپرسانی واشنتندا تاوتوێ ده‌كرێن.

كازمی بۆ گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌چێته‌ واشنتن، له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌میشدا كه‌ له‌ دوو مانگی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و پرسانه‌ و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق كرا.

به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی باسی له‌وه‌ نه‌كردوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی گفتوگۆی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بێت كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا گفتوگۆكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رێكخراوه‌.
132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 10:06:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ