هەواڵ
به‌تۆمه‌تى دزینى 17 ملیۆن تۆمه‌تبارێك ده‌ست گیر كرا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كه‌متر له‌ سێ كاتژمێر له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا، كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی دزینی 17 ملیۆن دینار ده‌ست گیركرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی دانیشتوی ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا سكاڵای له‌سه‌ر كه‌سێك تۆماركرد كه‌ گوایه‌ بڕی ١٧ ملیۆن دیناری لێ دزیوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد.

راشیگه‌یاند، پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی حاجیاوا كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ ته‌مه‌نی له‌ 18 ساڵ زیاتره‌ و ده‌ستیش گیرا  به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ، دوای كه‌متر له‌ 3 كاتژمێر بڕی 17 ملیۆن دیناره‌كه‌ش له‌ناو دوكانی تۆمه‌تباره‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ و ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌ڕاوی لێكۆڵێنه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ ڕێكخرا و به‌ بڕیاری دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 446 له‌ یاسای سزادانی عیراقی له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.
98 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 10:38:14 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ