هەواڵ
کۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لە محەمەدی حاجی مەحمود دەکات
 ئاڕاستە




كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات.


 
براى به‌ڕێزم كاك محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود
 
سڵاوێكى گه‌رم..
له‌ "44"ه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان، به‌ناوى خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ى جه‌نابت و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانتان له‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بی سیاسی و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌م، ئاواته‌خوازم ساڵ له‌دواى ساڵ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدا بن.
حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان، له‌ بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستاندا خاوه‌نى مێژوویه‌كى پڕشنگدارو سه‌روه‌رى گه‌وره‌یه‌، چ له‌ خه‌باتى شاخ و چ له‌ سه‌رده‌مى حوكمڕانى خۆماڵی له‌شاردا، له‌ "44" ساڵی ته‌مه‌نى پڕ به‌خششی حزبه‌كه‌تاندا، توانیوتانه‌ رۆڵێكى جوامێرانه‌و شۆڕشگێڕانه‌ بگێڕن و ده‌یان و سه‌دان پێشمه‌رگه‌و قاره‌مانى سۆسیالیست له‌پێناو خه‌باتى ره‌واى گه‌له‌كه‌ماندا هاوشانى برا پێشمه‌رگه‌كانیان له‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خه‌باتیان كردووه‌و قوربانیان داوه‌ بۆ ئازادى و دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌مڕۆ له‌ "44"ه‌مین ساڵیادى دامه‌رزاندنى حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، له‌ پاڵ دووباره‌ پیرۆزباییم بۆتان، جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدان و فراوانتركردنى په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانى نێوانمان له‌ یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌و به‌ ده‌رفه‌تیشی ده‌زانم ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌تان بكه‌مه‌ وێستگه‌یه‌ك تا رایبگه‌یه‌نم بۆ دۆخى ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌خوازێ یه‌كگرتوو بین و له‌ نزیكترین كاتدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به‌ ناكۆكى سیاسی بێنین، هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى كوردستان و ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان.
 
له‌گه‌ڵ رێزم
 
 
​ ​​      كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
​سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى
​یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
234 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 12:56:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ