هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: بەو مەرجە كارەبا بە بەغدا دەدەین كە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای هەرێمی كوردستان نەبێت .
 ئاڕاستە
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد حکوومەتی عێراق بەنیازە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بۆ شارەکانی خۆی ڕابکێشێت و لە ئەگەری ئەو کارە، مەرجی خۆمان دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاند: "زانیاریمان پێ گەیشتووە کە حکوومەتی عێراق بەرنامەی ھەیە بڕە کارەبایەک لە ھەرێمی کوردستان و تورکیا بکرێت بۆ ئەو مەبەستە ئەو بابەتەمان وەک وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کردووە بەڵێنمان داوە بە مەرج ڕێگە پێدانەکە بە بەغدا بدەین".

گوتیشی: "نابێت ئەو کارەبا پێدانە ھیچ کاریگەریەکی لەسەر کەمکردنەوەی کارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت و بەغداش سووتەمەنی بۆ یەکە لەکارکەوتووەکانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دابین بکات و کارەباکە لەو یەکانەوە ببات".

باسی لەوەش کرد: "ھەرچەندە ئەو یەکانەی لەکار کەوتوون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەرکات حکوومەتی عێراق ئەو مەرجانەی جێبەجێ کرد و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ڕەزامەند بوون، ئەوکات ڕێگەی پێ دەدرێت".
121 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 6:59:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ