هەواڵ
هاوسەرۆكانی یه‌كێتی.. حزبی سۆشیالیست لە خەبات بۆ ڕزگاری كوردستان رۆڵی بەرچاوی هەبووە.
 ئاڕاستە
هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتیی یه‌كێتی  ،بەبۆنەی یادی (44) ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستانەوە پیرۆزبایەكی گەرم ئاراستەی ئه‌و حزبه‌ ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌...
بەرێز/ مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان 
بابەت/ پیرۆزبایی 
سڵاوێكی گەرم ...
   بەبۆنەی یادی (44) ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستانەوە بەناوی هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە ، پیرۆزبایەكی گەرم ئاراستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان  دەكەین. 
حزبی سۆشیالیست  لە خەبات بۆ ڕزگاری گەلی كوردستان و لە پرۆسەی سیاسی دا، رۆڵی بەرچاوی هەبووە. 
      یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەرۆشی  پەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەیەتی لەگەڵ حزبەکەتان و هەموو لایەنە سیاسیەکانی كوردستاندا ، بۆ یەكریزی كوردستانی و باشكردنی گوزەرانی کۆمەڵانی  خەڵک و رەچاوکردنی چاکسازییەکی قووڵ و راستەقینە لەھەموو سێکتەرە ئابووری و سیاسییەکاندا. 
جارێكی تر پیرۆزە
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
8/8/2020
101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 7:04:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ