هەواڵ
سەرۆک کۆمار وفوئاد حسێن کۆبونەوە
 ئاڕاستە
سەرۆک کۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٨/٨ لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی وڵات و چۆنیەتی بەرزکردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەکرا. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کردەوە، تاوەکو عێراق ببێتە بەشێک لە رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەکەدا، ھاوکات دوپاتیشیکردەوە لەگرنگی رۆڵی هاوسەنگ و ئیجابی عێراق لە کاروانی پەیوەندییە دەرەکییەکان، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشکەوتن لە نێوان گەلان. 

هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەکان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و کاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێکرا.
114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/8/2020 8:16:56 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ