هەمەڕەنگ
گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 53 ساڵ له‌ 25ساڵ ده‌چێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
پیاوێكی هۆڵه‌ندی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ وه‌ك كوڕێكی لاوى  ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت، هۆكاری مانه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی ئاشكرا ده‌كات.

گۆڤاری Unilad له‌و باره‌یه‌وه‌ نوسیوویه‌تی، ئیدسۆن برانداو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ هیچ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری نه‌كردووه‌، نهێنی مانه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ خۆراكی ته‌ندروست و گرنگیدان به‌ روخساری و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی.

ده‌شڵێت "زۆربه‌ی كات خه‌ڵكی توشی شۆك ده‌بن كاتێك ده‌زانن كه‌ ته‌مه‌نم ٥٣ ساڵه‌، زۆربه‌یان واده‌زانن ته‌مه‌نم ٢٥ ساڵه‌".

 ڕاشیگه‌یاندووه‌، رۆژانه‌ وه‌رزشی قورس ده‌كات و شیرینی و شه‌كر ناخوات، خواردنی ده‌ستكرد و له‌ قوتونراو و سوركراوه‌ ناخوات، هه‌رگیز جگه‌ره‌ ناكێشێت و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌كارناهێنێت.

هه‌روه‌ك وتوویه‌تی "ئیستا وا هه‌سته‌كه‌م له‌ سییه‌كانی ته‌مه‌نمدام، هه‌ست به‌ هه‌مان گڕ و تین و وزه‌ی پێشووم ده‌كه‌م".
1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/11/2020 11:34:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ