هەواڵ
ئه‌مریكا هێزه‌كانى له‌ عێراق و سوریا كه‌مده‌كاته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

واشنتۆن له‌ مانگى داهاتوه‌وه‌  هێزه‌كانى له‌ عیراق و سوریا كه‌مده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانى كشانه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌كراوه‌.

جه‌نه‌راڵ كینیس ماكێنزى فه‌رمانده‌ی گشتى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانى ئه‌مریكا و ناتۆش بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له‌ عیراقدا ده‌مێننه‌وه‌ هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆر و وه‌ستاندنى هه‌ژمونى ئێران له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام له‌ سوریا بۆ هه‌میشه‌ نامێننه‌وه‌ و له‌ قۆناغێكدا ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانیان بچوك بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام نازانن كه‌ى ده‌بێت.

وتیشی: "هێزه‌كانمان له‌ عیراق و سوریا كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌ مانگى داهاتوه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین، به‌ڵام فه‌رمانه‌كه‌ هێشتا ده‌رنه‌كراوه‌". 

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌رپرسانى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق له‌م مانگه‌دا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و هێزه‌كانى ئه‌مریكا تا ده‌وروبه‌رى سێ هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌مده‌كرێنه‌وه‌.
42 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/13/2020 9:53:35 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ