وەرزش
بارسێلۆنا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ میسی مافی وازهێنانی هه‌بێت
 ئاڕاستە

ئه‌فسانه‌ی بارسێلۆنا داوا ده‌كات له‌م هاوینه‌دا یانه‌که ‌جێبهێڵێت و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش ده‌ڵێن وه‌ك مه‌رجی شكاندنی گرێبه‌ست ده‌بێت 700 ملێون یۆرۆ بدات.

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 24/8 ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێ میسی له‌ فاکسێکدا که‌ بۆ به‌رپرسانی یانه‌که‌ی ناردووه‌‌  تیایدا نوسیویه‌تی: به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌ی له‌ ڕێکه‌وتنامه‌كه‌یاندایه‌ ‌ ڕێگه‌ ده‌ده‌رێت‌  به‌بێ هیچ ڕێگریه‌ك وازبهێنێت و له‌گه‌ڵ یانه‌ی تر گرێبه‌ست ئیمزا بکات ، 
ئه‌م بڕیاره‌ش له‌پاش بێ هیوابوونی میسی دێت له‌ به‌رامبه‌ر دۆڕاندنیان به‌ یانه‌ی بایرن موینشن به‌ ئه‌نجامی ۸-۲ له‌ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنس لیگ
له‌ وه‌ڵامدا به‌رپرسانی یانه‌که‌ پێیان وایه‌ که‌ ئه‌و مادده‌یه‌ به‌سه‌ر چووه‌ که‌ ڕێگه‌ده‌دا به‌ مێسی به‌ خۆڕای یانه‌که‌ جێبهێڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ک بیه‌وێت مێسی به‌ ده‌ست بهێنێت پێویسته‌ مه‌رجی شکاندنی گرێبه‌سته‌که‌ بدات که‌ 700 ملیۆن یۆرۆیه‌.

وه‌رگێڕان: كاوێز ئه‌حمه‌د
188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
8/26/2020 11:52:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ