هونەر
سه‌روه‌ته‌كه‌ی شاژنی‌ به‌ریتانیا "ئه‌لیزابێس" چه‌نده‌؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ پسپۆڕێكی بواری ئابوری شاهانه‌ له‌ كتێبێكدا باس له‌ سه‌روه‌تی كه‌سایه‌تیه‌كانی شاهانه‌ ده‌كات و  تیایدا باس له‌ شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی به‌ریتانیا ده‌كات سه‌روه‌ته‌كه‌ی بڕی 515 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "زه‌ئێكس پرێس"ی به‌ریتانیا و قسه‌كانی ئابوریناسی شاهانه‌ دیڤیدی مه‌كلور له‌ كتێبی " The Queens True Worth" شاژنه‌ ئه‌لیزابێس ته‌نها له‌رێگای كشتوكاڵه‌وه‌ ساڵانه‌ له‌ سه‌دا 55ی داهاتی زیاد ده‌كات، له‌ ئێستاشدا به‌ نزیكه‌ی 515 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ندین زه‌وی و كۆشكه‌.

نزیكه‌ی 73 ساڵه‌ ئه‌لیزابێسی شاژن له‌گه‌ڵ فیلیپی ئه‌فسه‌ری پێشووی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا هاوسه‌رگیریی كردووه‌، ئه‌لیزابێس له‌ ئێستادا ته‌مه‌نی 94 ساڵه‌و فلیپی هاوسه‌ریشی 99 ساڵه‌.
395 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/21/2020 11:41:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ