ئابوری
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ست پێده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
سەرچاوەیەك لە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات.

ئەحمەد ئەلسەفار ، بریاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی (فورات نیوز)ـی راگەیاند ، ئێمە نازانین هۆكاری دواكەوتنی پێدانی مووچە بە فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی داراییەوە چییە، پێمان وانییە كێشە لە كەمی پارەی كاش هەبێت".

وتیشی : " رۆژی پێنجشەممە پرۆژە یاسای بودجە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران و متمانەی پێدانی هەرسێ مووچەی سێ مانگی داهاتووی تێدای جێگیركراوە و دڵنیایی دراوەتە فەرمانبەران مووچە دابەش دەكرێت".

ئەوەیشی راگەیاند ، پێشبینی دەكەین لەم هەفتەیە مووچە دابەش بكرێت و هیچ گرفتێك لە پێدانی مووچە بۆ فەرمانبەران نەیەتە ئاراوە.

جێی باسە لەكاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ، بەپێی رێككەوتنی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بری (320) ملیار دینار رەوانەی هەولێر دەكرێت و لێرەش دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی مووچەی فەرمانبەران.
927 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/26/2020 9:11:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ