هەواڵ
گۆڕی‌ هونه‌رمه‌ندی‌ دیار عه‌تا چاوشین هه‌ڵدرایه‌وه‌ و لیژنه‌ی‌ ناشتنی‌ كۆرۆنا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گۆڕی هونه‌رمه‌ند عه‌تا چاوشین  كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌كانی شاری سلێمانی كه‌له‌  ماوه‌ی رابردوو به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدابوو هه‌ڵدرایه‌وه‌ و له‌ زێدی خۆی ناشتیانه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ ته‌ندروستی سلێمانی  ئاشكرای‌ كرد ، له‌ئێستادا ته‌رمی مردوانی توشبو به‌ كۆرۆنا ده‌درێته‌وه‌ كه‌سوكاریان.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو عه‌تا چاوشین، له‌ هه‌وڵدابون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و ئازیزه‌یان، دواجار رێگه‌یان پێدراوه‌ و له‌ئێستاشدا گۆڕی ناوبرا و هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان گواستوه‌ته‌وه‌ و له‌ زێدی خۆی له‌ قه‌ره‌داغ ناشتویانه‌ته‌وه‌.
كه‌س و كاره‌كه‌ی‌ ڕونیشییان كردۆته‌وه‌ ، حه‌زیانكردوه‌ ته‌رمی عه‌تا چاوشین له‌ نزیك ته‌رمی كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆی بێت له‌ قه‌ره‌داغ، بۆیه‌ له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان بردوه‌ته‌وه‌ بۆ زێدی خۆی و ناشتویانه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات ویستیان بچنه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی.

سه‌باره‌ت به‌ رێگه‌پێدانی ته‌ندروستی، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ماوه‌ی مانگێكه‌ لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی كفنكردن و ناشتنی مردوانی كۆرۆنا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و نه‌ماوه‌، ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ كۆرۆنا ده‌مرن، ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی كه‌سوكاریان ده‌كرێته‌وه‌.

له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕوونی‌ كرده‌وه‌ ، هۆكاری یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ حكومه‌ت داوایكردوه‌ ته‌رمی ئه‌و قوربانیانه‌ی كۆرۆنا بدرێته‌وه‌ كه‌سوكاریان، دوه‌مین هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ماوه‌ی رابردو شاره‌وانی سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نێك ئه‌نجامیدابو بۆ ناشتنی ته‌رمی هاوڵاتیان.
749 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
9/26/2020 10:08:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ