هەواڵ
دابه‌شكردنی موچه‌ دەستپێدەکات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د






ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕایدەگەیەنێت کە" به‌منزیكانه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول دەستپێدەکاتەوە".

 

جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتاری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی موچه‌ی سێ مانگی داهاتوو مووچەخۆران دڵنیا دەکاتەوە و بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند:" پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول به‌منزیكانه‌ ده‌ستپێده‌كات".
 

ئه‌ندامەکەی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕاشیگەیاند: " له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٠ موچه‌ی سێ مانگی داهاتوی فه‌رمانبه‌رانیش زامن ده‌بێت".

 

جەختیشیکردەوە: ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌وا زیاتر له‌ بژارده‌یه‌ك له‌ به‌ردەم حكومه‌تی فیدڕاڵیدا دەبێت.

 

 

2119 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/5/2020 9:17:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ