هەواڵ
ئه‌مڕۆ ‌ ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رایگه‌یاند:‌  ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران.

وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند‌: له‌سه‌ر راسپارده‌كانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیران ته‌ئكیدی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خه‌رجییه‌ دواخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ موچه‌ی كه‌رتی گشتی بۆ مانگی ئه‌یلول له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2020ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پابه‌نده‌ به‌ ئه‌ركه‌ یاساییه‌كانی خۆی بۆ زامنكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌می و كورتهێنانه‌ زۆره‌ی كه‌ له‌ داهاته‌كاندا هه‌یه‌تی.
1220 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/7/2020 9:14:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ