هەواڵ
وەزارەتی دارایی بڕیارێکی بۆ مووچە دەرکرد
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د




وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی سەبارەت بە مووچەی ئەم مانگە دەرکرد لە جیاتی مووچەی مانگی 4مووچەی مانگی 9 دەدرێ.

بە پێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ 12ی ئۆکتۆبەر دەرچووە و  داواکراوە مووچەی مانگی 4بگۆڕن بیکەنە مانگی 9.
ئەمەش دەقی نووسراوەکەی داراییە:

بۆ گه‌شت گەنجینەكان

سلاو به‌ریزان

له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تمان بفه‌رموون به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانگه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر رۆشنایی نوسراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ فیدرال ژماره‌ ١٣٢٢٩ له‌ ١٥-٨-٢٠٢٠و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌ریمی‌ كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی رۆژی‌ ٤ شه‌مه‌ ٧-١٠-٢٠٢٠ بریاردرا به‌ پابه‌ندبوون به‌خشته‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ فیدرال بۆ ئەم مه‌بەسته‌ لیستی‌ موچەی‌ مانگی‌ ٩ ی‌ ٢٠٢٠ به‌ ته‌مویل كردنی‌ ٨٢٪؜ ئاماده‌بكه‌ن و پلە تایبەتەكان به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی پێشوو . 

له‌گه‌ل ریزدا...
1517 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/12/2020 10:41:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ