هەواڵ
شه‌پۆلێكی‌ باران بارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
پسپۆڕێكی كەشوهەوا پێشبینی واده‌ی باران بارین له‌ عێراق و هه‌رێم ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،به‌ گوێره‌ی ئاماژه‌كان كۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

دوێنێ‌ شه‌ممه‌ 17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 سادق عەتیە پسپۆڕی كەشوهەوا له‌ عێراق لە لێدوانێكدا به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: پێشبنی دەكرێت شەپۆلێكی باران بارین لە كۆتایی ئەم مانگەدا باكوری عێراق بگرێتەوە و ئاستی پێشبینییەكەش بەرزە.

پسپۆڕه‌كه‌ی كەشوهەوا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پلەكانی گەرما له‌ ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینینن.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ محەمەد عەلی شارەزای كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە: لە هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو سەرەتای مانگی داهاتوو و ناوەڕاستەكەی كاریگەرییەكی باش و چاكی دەبێت.

بەپێی وادەی دیاریكراویش لە هەرێمی كوردستان رۆژی 5ی تشرینی دووەمی هەمو ساڵێك وادەی یەكەم بارانە كە بە پەڵە ناسراوە و ساڵانەش پاش و پێش دەكات لە وادەی خۆی.
1188 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/18/2020 8:47:51 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ