هەمەڕەنگ
كۆمه‌ڵێك هۆكار وات لێ‌ ده‌كات عه‌یب له‌خۆتدا بدۆزیته‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتی‌ زۆربه‌مان ڕۆژانه‌ بیر له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌خۆمان پێ‌ ناشرینه‌ و شێوه‌ و ڕوخسارمان به‌دڵ نییه‌ ، به‌لاَم تۆ جوانتری له‌وه‌ی سه‌یری ده‌كه‌یت و ده‌یبینیت یان بیری لێده‌كه‌یته‌وه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكاری ده‌روونی واده‌كه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بیر بكه‌یته‌وه‌، ئایا له‌رووی شێوه‌ و روخساره‌وه‌ بێت یان جه‌سته‌یی و خودی خۆت عه‌یب له‌ خۆتدا ده‌دۆزیته‌وه‌.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ باوه‌ و پسپۆڕان به‌ جۆرێك له‌ گرفته‌ ده‌روونیه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، ده‌یگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌م هۆكارانه‌:

*میزاجی خراپ و ده‌روونی نائارام، یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كان كه‌ واده‌كات شه‌ڕ به‌ خودی خۆت بفرۆشیت و خۆت پێ ناشرین بێت، هه‌ندێكجاریش خانمان له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌ تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن.

*به‌راوردكردنی خۆت به‌ كه‌سانی دیكه‌ بۆ نمونه‌ ئه‌كته‌ره‌كان یان هاوڕێیه‌كت، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و هیچ سوودی نییه‌، چونكه‌ هه‌موو كه‌سێك تایبه‌تمه‌ندی و جوانی خۆی هه‌یه‌ و كه‌س به‌ كه‌س به‌راورد ناكرێت.

*باوه‌ڕ به‌و قسانه‌ ده‌كه‌یت كه‌ پێت ده‌ڵێن و زوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونت ده‌بێت، بۆ نمونه‌ تۆ ده‌مت یان لێوت ناشرینه‌، ده‌بێت متمانه‌ت به‌ خۆت هه‌بێت.

*ته‌ركیز كردنه‌ سه‌ر عه‌یبه‌كان، بۆ نمونه‌ روخسارت جوانه‌ و هیچ گرفتێكت نییه‌، به‌ڵام خۆت به‌شه‌كانی‌ ڕووخسارت پێ‌ ناشرینه‌ بۆ نموونه‌ لووت یان چاوت یان ده‌مت خۆت وا ده‌كه‌یت عه‌یب له‌خۆتدا بدۆزیته‌وه‌ .
202 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/19/2020 10:50:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ