هەواڵ
حکومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبونی دەرکرد
 ئاڕاستە


وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند،،ئەمڕۆ چوارشەممە2020/10/21،  ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک ماددەی سەرەتایی  کرد کە لە دەرەوەی ھەرێمەوە ھاوردە دەکرێن بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان کە لەناوخۆدا بەرهەم نایەت.


بێگەرد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، لێخۆشبوونی هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵیی پێشکەوتوو لە ڕەسمی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا تایبەتمەندانەی کە ئامادەن ئەو ئامێرانە هاوردە بکەن و بە مەرجی ئاسان و بە شێوازی قیست بۆ جووتیارانی ڕاستەقینە دابین بکرێن.

ڕاشیگەیاند،بە سوپاسەوە دوای گفتوگۆ ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، ڕەزامەندیدا لەسەر پێشنیارەکانمان بۆ پشتگیریی جووتیاران و پڕۆژە کشتوکاڵیەکان، لەم پێناوەشدا هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و ناوخۆی ڕاسپارد بە ھەماھەنگیی لەگەڵمان کاری پێویست ئەنجام بدەن.

 لە ھەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، بە گرنگی زانی کە پشتیگریی پیشەسازی کشتوکاڵیی بکرێت و هانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ دامەزراندن و  بەرھەمھێنانی ئەو پێداویستیانەى كە بۆ هەرێمى كوردستان گرنگن.
807 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/21/2020 8:18:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ