هەواڵ
لەبارەی مووچەوە وەزارەتی دارایی ڕاگەیه ندراوێکی بڵاودەکاتەوە
 ئاڕاستە

 وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی، چاوەڕێی پەسەندكردنی یاسای قەرزكردن دەكەن لەلایەن پەرلەمانەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە دابینكردنی مووچە پەیوەستە بە بڕیار و دەنگدانی پەرلەمانتارانەوە لەسەر یاسای قەرزكردن.

دووپاتیشی كردووەتەوە كە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی پابەندییە داراییەكانی حكوومەت لە كاتی خۆیاندا جێبەجێ بكەن، لە سەرووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەی لە ڕای گشتیی عێراق نەشاردووەتەوە كە لە دۆخێكی نائاساییدان و كەوتوونەتە ژێر تەنگژەیەكی دارایی كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكوومەتدایە و داهاتی نەوت بە ڕێژەیەكی بەرز كەمی كردووە، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناش كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتییش كردووەتە سەر باری ئابووریی وڵاتەكە، بە جۆرێك نەختینەی دەوڵەت ڕووبەڕووی كورتهێنانێكی گەورە بووەتەوە.

وەزارەتەكە بەشێكی تەنگژەكانی ئێستاشی بۆ ئەو بڕیارەی حكوومەتی دەست لەكاركێشاوەی عادل عەبدولمەهدی گەڕاندەوە، كە ساڵی رابردوو بە بێ هیچ پلانێك ژمارەیەكی بەرفرەوانی فەرمانبەری دامەزراند.
دارایی عێراق ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە حكوومەت ئەو بڕە پارەیەی خەرج كردووە، كە بۆ دابینكردنی مووچە و خەرجیە بنەڕەتییەكانی تەندروستی و ئاسایش، لە ناوخۆدا بڕی 15 ترلیۆن دیناری قەرز كردبوو، ئەو بڕە پارەیەشی كە لە دەرەوە قەرز كردبوو، لە پرۆژەكانی پەرەپێداندا خەرجی كردووە.

ئێستاش وەزارەتەكە خەریكی داڕشتنی نەخشەڕێگایە بۆ دابینكردنی خەرجییەكانی ئەم سێ مانگەی كۆتای ساڵ و تا دواتر بیخەنە بەردەم پەرلەمانی عێراق.
793 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/24/2020 9:14:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ