هەواڵ
شه‌پۆلێكی‌ باران بارین ڕووده‌كاته‌ هه‌رێم
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
بەشی پێشبینیەکانی كه‌شناسێكی دیاری عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی باران بارین لە سەرەتای مانگی داهاتوو ڕوو لە هەرێم دەکات.

حەسەن ئەسەدی كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، کە سبەی دووشەممە، کەشی زۆربەی ناوچەکانی عێراق نیمچەهەور دەبێت و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتووشدا ئاسمان بە هەوری چڕ دادەپۆشرێت.

هاوکات ئه‌سه‌دی ئاماژە بەوەش دەکات:بەهۆی هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی شێدار و یەکگرتنی لەگەڵ ئەو هەوا ساردەی کە لە دەریایی ناوەڕاستەوە هەڵیکردووە، هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، له‌ رۆژی ٢ و ٣ و ٧ و ٨ و ٩ و ١٨ و ١٩ی مانگی داهاتوو، باران له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێت.
831 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/26/2020 9:08:56 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ