هەمەڕەنگ
گۆیژ (گێوژ) ئه‌م دۆستی‌ دڵه‌ زیاتر بناسه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گۆیژ (گێوژ)  به‌هایه‌كی خۆراكی به‌رزی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ مادده‌ی دژه‌ ئۆكسانی به‌هێزی تێدایه‌، هه‌تا وه‌رزه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر نه‌چووه‌ به‌رده‌وام بیخۆن و ده‌شتوانی‌  هه‌ندێكی‌ لێ‌ ووشك بكه‌یته‌وه‌ بۆ كاته‌كانی تر و له‌ده‌ست خۆتی‌ مه‌ده‌ن.

گۆیژ سوودی‌ ته‌ندروستی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ یارمه‌تی‌ كۆئه‌ندامی‌ دڵ ده‌دات:-

*پاراستنی دڵ و چالاك كردنی‌  ماسوولكه‌ی دڵ.
* به‌هێزكردنی توانای ماسوولكه‌ی دڵ
* فراوانكردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن
* رێكخستنی لێدانی دڵ
* بۆ گرفته‌كانی ئافره‌تان دوای سووڕی مانگانه‌
* ڕێگرتن له‌ نیشتنی چه‌وری له‌ ناو دڵدا ده‌كات
* خواردنی گێوژ كاریگه‌رییه‌كی ئارامبه‌خشی هه‌یه‌
* هه‌روه‌ها هاریكاری پاراستنی پرۆتینی كۆلاجین ده‌كات كه‌ شانه‌ به‌سته‌ره‌كانی له‌ش پێكده‌هێنێت به‌مه‌وه‌ جومگه‌كان ده‌پارێزێت.
* فه‌رمانه‌كانی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆش باشتر ده‌كات.
200 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/26/2020 11:21:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ