هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بێئاگایی ئه‌ندامه‌ یه‌كێتییه‌كانی له‌ سێ ئۆپه‌راسیۆن راده‌گه‌یه‌نێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د



وته‌بێژێك له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بێئاگایی ئه‌ندامه‌ یه‌كێتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌ سێ ئۆپه‌راسیۆن راده‌گه‌یه‌نێت و رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵا‌نی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌ "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی پێكهاتوه‌، كه‌ بریتین له‌‌ راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌. له‌م پێنج ئه‌ندامه‌، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین، به‌ڵام دوای پرسیاركردن له‌ هه‌ر سێ ئه‌ندامه‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌ هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌و جۆره‌ نین، كه‌ رۆژی 26-10-2020 له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ پشكی یه‌كێتی، به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌و چه‌شنه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه‌ ئاگاداری روداوی له‌و جۆره‌ نین، كه‌ له‌ هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراو بڵاوبكرێته‌وه‌، كه‌ پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ پرس و رایان پێ نه‌كرابێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزه‌كانی ئاسایش له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا چه‌ند هێرشێكی تێكده‌رانه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان پوچه‌ڵكرده‌وه‌ و چه‌ندین كه‌سیشیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌دا هه‌یه‌.
107 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/27/2020 9:23:17 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ