هەواڵ
پەرلەمانی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


بڕیارە ئەمڕۆ  سێشەممە پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ئاسایی خولی پایزەی ئەنجامبدات و خوێندنەوە بۆ پێشنیازە یاسایەک بکات، یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆ لەبارەی پرساندنی سەرۆک، جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم دەبێت. 

لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی پەرلەماندا کە بڕیارە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت: 

 

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ی خواره‌وه‌ پشت به‌ستن به‌حوكمی مادده‌كانی (79، 80)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).

2ـ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق).

دووه‌م: دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: گفتوگۆی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی به‌رێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) و (وه‌زیری دارایی و ئابووری)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان. 

83 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/27/2020 10:18:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ