هەواڵ
ئه‌حمه‌د سه‌فار: هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 دواده‌خرێن
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


بڕیاردەری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای قه‌رزدا، حكومه‌ت ده‌توانێت له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م_10) بكات و پاش هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ش دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11) ده‌ستپێبكات.

ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دوای وردبینی بۆ پرۆژه‌ یاسای كورتهێنانی كه‌ 38 به‌ند له‌خۆده‌گرێت، ده‌كرێت هه‌ندێك له‌ بڕگه‌كانی بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 دوابخرێن تا قه‌رزی 41 ترلیۆن دیناره‌كه‌ی حكومه‌ت داوای ده‌كات كه‌مبكرێته‌وه‌.

وتیشی: "له‌ كۆی بڕگه‌كانی پرۆژه‌یاساكه‌ی حكومه‌ت، حه‌وت بڕگه‌یان په‌یوه‌سته‌ به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌، ئه‌وانیش موچه‌ی خانه‌نشینان، قه‌رزاری  سوی سه‌ر قه‌رزه‌كان، ده‌رمان، تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌، ده‌كرێت به‌شێك له‌قه‌رزه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه‌ و بخرێنه‌ ناو پرۆژه‌یاسای 2021ه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوترینكات كێشه‌ی موچه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و پرۆژه‌یاسای كورتهێنانی دارایی تێپه‌ڕێت.


باسی لەوەشکرد: ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ دابینبكرێت، حكومه‌ت ناچاره‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دروستبون، راسته‌وخۆ بیانداته‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا هه‌لێك له‌به‌رده‌ستی حكومه‌ت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای قه‌رز، له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10) و له‌ هه‌فته‌ی دواتریش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی (تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌ران بكات، چونكه‌ هیچ گرفتێك بۆ موچه‌ی چوار مانگی داهاتو له‌ئارادا نامێنێت.

67 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/27/2020 10:44:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ