هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی‌‌ بایكۆتی ده‌وامیان درێژكرده‌وه
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 27-10-2020 به‌شێك له‌مامۆستایانی گه‌رمیان گردبوونه‌وه‌و دووباره‌ بایكۆتی ده‌وامیان درێژكرده‌وه‌.

 مامۆستایانی ناڕازی له‌گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌تا وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان له‌باره‌ی مووچه‌و مافه‌ دارییه‌كانمان نه‌درێته‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌بایكۆتی ده‌وام و ناچینه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

 ده‌شڵین: له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ مه‌ده‌نییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین، تا حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، حكومه‌ت قه‌یران به‌قه‌یران ده‌سپێرێت و پرۆسه‌ی خوێندن به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌ڕێوه‌ناچێت.

مامۆستایانی ناڕازی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد، خوێندنی ئۆنلاین بۆ هه‌رێمی كوردستان نابێت و خوێندن ئه‌وه‌نده‌ی تر سست ده‌بێت و خوێندكار سوودی لێ نابینێت.
165 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/27/2020 11:30:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ