زانست
گالاكسی‌ نۆتی‌ حه‌وت ..دزێك ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا كۆمپانیای‌ سامسۆنگ دانی‌ نا به‌وه‌ی‌ به‌رهه‌می‌ گالاكسی‌ نۆتی‌ حه‌وتی‌ كێشه‌ی‌ گڕگرتنی‌ پاتری‌  هه‌یه‌ .

 دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گڕگرتنی پاتری سامسۆن گالاكسی نۆت حه‌وت به‌ فه‌رمی له‌ لایه‌ن سامسۆنگه‌وه‌ پست راست كرایه‌وه‌، و بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ درا بۆ كۆمپانیا بۆ چاككردنه‌وه‌ی، به‌ڵام دیاره‌ تا ئێستاش له‌ هه‌ندێك وڵات و ناوچه‌ بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت و به‌ نرخی كه‌متر ده‌فرۆشرێت.

له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی وڵاتی چین تا ئێستاش بازرگانی به‌م جۆره‌ مۆبایله‌وه‌ ده‌كرێت.

له‌ هه‌واڵێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا هاتووه‌ كه‌ دزێك مۆبایلێكی گالاكسی نۆت حه‌وت ده‌دزێت و ئاگاداری ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ گالاكسی نۆت حه‌وت گڕ ده‌گرێت، بۆیه‌ به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م دوای دزیه‌كه‌ مۆبایله‌كه‌ی ده‌ته‌قێته‌وه‌ و توشی كێشه‌ی ده‌كات و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ مۆبایله‌كه‌ی دزیوه‌.
سه‌رچاوه‌:تیك ئای‌
293 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/29/2020 11:33:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ