به‌هۆی خزمه‌ت كردنی نازناوی منداڵی ساڵی وه‌رگرت
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گۆڤاری تایم مه‌گه‌زین "Gitanjali Rao"ی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی به‌هۆی داهێنانێكیهوه نازناوی منداڵی ساڵی پێبه‌خشی.
Gitanjali دانیشتووی دێنڤه‌ر-كۆلۆرادۆیه و چه‌ند ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێی داهێناوه كه له ژماره‌یه‌ك بواردا خزمه‌تگوزاری به‌سوود پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و ته‌كنه‌لۆجیایانه، تێست كردن و ناسینه‌وه‌ی ئاوی شیرینه، و یه‌كێكی تر دروست كردنی به‌شێكه له گۆگڵ كرۆمدا بۆ ناسینه‌وه‌ی هێرشی ئه‌لكترۆنی به به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد " artificial intelligence".
ئه‌م خانمه بچووكه له نێوان ٥٠٠٠ پاڵێوراودا له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی تر له ناویاندا كۆمیدیان و پێشكه‌شكار "ترێڤه‌ر نوا" هه‌ڵبژێردران ، و دواتر نازناوی منداڵی ساڵی پێبه‌خشرا، وا بڕیاره هه‌ینی داهاتوو له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی تر له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ ببه‌خشرێت.
وتیشی "هیواخوازم كه ببمه پاڵنه‌رێك بۆ كه‌سانی تر تا هه‌وڵ بده‌ن كێشه‌كانی تری سه‌ر زه‌وی چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
|