ڕۆژانه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له زیادبووندایه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو و بێگومان هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاونان بۆ ناو ئینته‌رنێت ، تۆش به یه‌كێك له ڕاوكه‌ر یاخود نێچیری ئینته‌رنێت داده‌نرێیت له‌ناو ئه‌م جیهانه نادیار و فراوانه‌دا ، بێگومان كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ئه‌بنه نێچیر و له لایه‌ن مافیا و چه‌ته ترسنۆكه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه ڕاو ئه‌كرێن ، به‌ڵام ئایا تا ئێستا له‌خۆت پرسیوه كه بۆچی كه‌سانێك هه‌ن هه‌رگیز نه‌كراونه‌ته نێچیر له كاتێكدا كه كه‌سانێك هه‌ن كه ناوبانگیان هه‌یه و كه‌سانی زیاتر دیارن له‌ناو ته‌كنه‌لۆژیادا ئایا تا ئێستا له‌خۆت پرسیوه كه ئه‌م جۆره كه‌سانه بۆچی دره‌نگ هاك ئه‌كرێن؟
بێگوومان هیچ كه‌س له‌م چوارچێوه فراوانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیادا پارێزراو نییه به ڕێژه‌ی له %100 به‌لام كه‌سانێك هه‌ن كه ئاستی زانیاری و هۆشیاریان له تاكه‌كانی تر به‌رزتره و توانای به‌رگری كردنیان هه‌یه له‌چاو كه‌سه ئاساییه‌كانه‌وه و هاككه‌ره‌كان به ئاسانی ناتوانن زانیارییه‌كانیان چه‌نگ بخه‌ن به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش به‌رچاو بكرێ كه هیچ كه‌سێك له‌م چوارچیوه فراوانه و نادیاره‌ی ته‌كنه‌لۆژیادا پارێزراو نییه و هه‌موو كه‌سێ ڕووبه‌رووی فێڵباز و نێچیرگرهكان ئه‌بنه‌وه به‌لام كه‌من ئه‌وانه‌ی كه له‌م شه‌ڕه‌دا براوه ئه‌بن.
١- به‌كارهێنانی تێپه‌ڕه وشه‌ی به‌هێز نموونه (
ehsan) كه ئه‌توانرێ به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه دابڕێژرێ.
(e#$h0&^[email protected]%n&%^t%$e#[email protected]#)
له‌وانه‌یه ئێستا بلێی كه ئه‌م جۆره پاسووردانه سوودیان چییه له‌كاتێكدا كه هیچ كه‌س تێپه‌ڕه وشه‌كه‌ت نابینێ؟!
له‌ڕاستیدا ئه‌و تێپه‌ڕه وشانه‌ی كه زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاری دێنن هاوشێوه‌ن كه زۆرێكیان ته‌نیا ژماره و ناوی خۆیانی تێدا به‌كار ده‌هێنن بۆیه ئه‌م جۆره تێپه‌ڕه وشانه زوو ئه‌دۆزرێنه‌وه له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی وۆردلیسته‌وه! ده‌بێت
وۆردلیست چییه؟ وۆردلیست بریتییه له فایلێك كه پاشگره‌كه‌ی به‌م هێمایانه كۆتایی دێت (.txt و .lst) كه كۆمه‌لێك تێپه‌ڕه وشه له‌خۆ ئه‌گرێ كه به‌هۆی تووڵ یاخوود به‌رنامه‌وه ئه‌م فایله درووست ئه‌كرێ و له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانه‌وه به‌كار ئه‌هێنرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تێپه‌ڕه وشه‌ی ماڵپه‌ڕ یاخوود هه‌ژمار یاخوود وای‌فای به‌كارهێنه‌ران و ئه‌شكرێ له هێرشی Brute Forceـــدا به‌كار بهێنرێ بۆیه ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕه وشه‌كه‌ت به‌هێز بێ هاككه‌ر ناتوانێ بیشكێنێ له ڕێگه‌ی وۆردلیسته‌وه چونكه خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ توڵێكی وا به‌هێز نییه كه وۆردلیستێكی وا درووست بكا كه ئه‌م جۆره تێپه‌ڕه وشه تێكه‌ڵانه‌ی تیا بێ له ڕاستیدا هه‌یه به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م تێپه‌ڕه وشه‌یه‌ی كه تۆ به هێما و ژماره و پیته‌كانه‌وه درووستی ئه‌كه‌ی ناكهوێنه نێو وۆردلیسته‌وه به مه‌رجێك به‌و شێوه‌یه‌بێ كه من دروستن كردووه و بگره درێژتر و بههیزتربێ باشتره! ئه‌مه‌ش واتا به هیچ شێوه‌یه‌ك هاككه‌ر ناتوانێ ده‌ستی به تێپه‌ڕه وشه‌كه‌ت بگا مه‌گه‌ر بیشكێنێ ،جگه له maltego كه هاككه‌ر ئه‌توانێ گشت زانیاریه‌كی پێ وه‌ده‌ست بخا ئه‌ویش ته‌نیا كۆمپانیا گه‌وره‌كان ئه‌توانن بیكڕن و نرخه‌كه‌ی له 899.00 یۆرۆوه ده‌ست پێ ئه‌كا تا ئه‌گاته نزیكه‌ی 15.000.00 یۆرۆ.
٢- به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ستی وای‌فای هیچ كه‌سێك و هیچ شوێنێك مه‌به هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ هێرشێكی spoofing كه پێی ئه‌وترێ man-in-the-middle ئه‌مه‌یان به شێوه‌ی sppofing ــــه كاتێك كه په‌یوه‌ستی وای‌فای كه‌سێك ئه‌بیت یاخوود شوێنێكی گشتی وه‌ك كافێ و هۆتێل و هتد… كه جۆره‌ها كه‌س په‌یوه‌ستن به‌م راوته‌ره‌وه تۆش كه په‌یوه‌ستی وای‌فای كه‌سێكی تر یاخوود شوێنێك ئه‌بی ڕاسته‌وخۆ ئامێره‌كه‌ت ئه‌كه‌وێته گفتووگۆ له‌گه‌ل ڕاوته‌ری كه‌سه‌كه یاخوود شوێنه‌كه و ڕاوتهرهكه ئای‌پی و ماك ئه‌درێسی ئامێره‌كه‌ت ئه‌گرێت به‌م شێوه‌یه هه‌ر هاككه‌رێك یان شاره‌زایه‌كی ته‌كنه‌لۆژیا له بواری هاكینگدا له‌سه‌ر ڕاوتهرهكه هه‌بێ ئه‌توانێ ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌تدا بگرێ له هه‌ر چركه‌یه‌كدا بێ ئه‌گه‌ری هه‌یه بكه‌ویته به‌ر ئه‌م هێرشه و هاككه‌ر ئه‌توانێ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتهكانتا بگرێ به دڵی خۆی واته تۆ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت فه‌یسبووك ئه‌كه‌یته‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و تێپه‌ڕه وشه و پۆستی ئه‌لیكترۆنییه (Email)ـــه‌ی كه داخڵَت كردووه بۆ هاككه‌ره‌كه ئه‌چێ ئه‌ویش ئه‌توانێ بچێته ناو هه‌ژماره‌كه‌ت جا تێپه‌ڕه‌وشه‌كه‌ت هه‌ر چه‌ند قورسیش بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاككه‌ر ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر مۆبایل یان كومپیوتهرهكهت ئه‌توانێ هه‌موو زانیاری و وێنه و ته‌نانه‌ت ژماره‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌شت ببا و ده‌ست به‌سه‌ر گشت كرداری هاردوێرهكاندا بگرێ!
٣- كۆتا ئاگاداری كه تایبه‌ته به خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی: ئاگاداربه له نووسینی كۆده‌كانی mysql له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت چوونكه هه‌ستیارترین زمانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ و بنچینه و كڕۆكی پاراستنی زانیاریه‌كانه له ماڵپه‌ڕدا كه به نووسینی كۆدی ناڕێك یاخوود هه‌ڵه ماڵپه‌ڕ یاخوود تۆڕه‌كه‌ت ئه‌كه‌وێته به‌ر هێرشی sql injection كه بریتییه له توولێك كه به‌كار ئه‌هێنرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێن و لێكۆلینه‌وه له داتابه‌یس و تهیبلهكانی ناوی و هاككه‌ر ئه‌توانێ له ڕێگه‌ی كهلێنهكانهوه بڕۆنه نێو داتابه‌یسی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ته‌وه و گشت تێپه‌ڕه وشه و ئیمهیل و زانیارییه تایبه‌ته‌كان ببینێ و ده‌ریان بێنێ!
له‌كۆتاییدا ئه‌مه‌وێ پێتان بلێم كه (هیچ سیستمێك پاریزراو نییه) و هه‌رچه‌ند ئاگادار و هۆشیارانه هه‌نگاو بنێین هه‌ر كه‌مه و گشت به‌كارهێنه‌رێكی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان پێویسته فرهبیر بن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی هیچ ڕاوچی و فێڵبازێكهوه كه په‌شیمانی چاره‌سه‌ری نه‌كا!
سه‌رچاوه :تیك ئای