کۆمپانیای فەیسبوک دیزاینێكی نوێ بۆ فه‌یسبووك داده‌نێت و له دیزاینه نوێیه‌كه‌دا ئایكۆنی لایككردن لاده‌بات.
دیزاینە نوێکەی کۆمپانیای فەیسبوک بە چەندین تایبەتمەندی نوێ و سەرنجڕاکێشەوە نەخشەکراوە، گرنگترین گۆڕانکاریەکان لابردنی لایككردنه، هەروەها دیزاینی نوێی فەیسبوک سەرنج ده‌خاته سه‌ر فۆڵۆوەرانی نه‌ك لایككردن، واته چالاکی فۆڵۆهران و بەکارهێنەرانیی پێوەرن بۆ پەیچەکە نەک تەنها ژمارەیان.
ئەو دیزانە نوێیە چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پەیجەکان ده‌توانن كورته‌یه‌ك له هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه بە شێوەیەکی راستەوخۆ.
لە دیزاینە نوێکەدا پەیجەکان توانای بڵاوکردنەوەی هەواڵیان هەیە بە خۆیان، هەر لەو ڕێگەیهشەوە پەیجەکان پێشنیازی فۆڵۆی کەسایەتییە ناسراوەکان و بەناوبانگەکان دەکەن.
فوڵۆوەرانی فه‌یسبوك ده‌توانن كۆمێنتی پهیچهكه ببینن له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆمێنته‌كان ئەم دیزانە كارئاسانیشی دەکات بۆ بهكارهێنهرانیی كه راسته‌وخۆ له به‌شی كۆمێنته‌كان فوڵۆیی ئه‌و په‌یجانه بكه‌ن.
دیزانه نوێكه تایبه‌تی پرسیار و وه‌ڵام دروستده‌كات بۆیه به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو پرسیار له پهیچهكه بكه‌ن و وەڵامیش دەدرێنەوە، ئەو پرسیار و وه‌ڵامانه‌ش ئه‌رشیف ده‌كرێن.
خاوه‌ن په‌یجه‌كان ده‌توانن بژارده‌ی تریش به‌ده‌ست بێنن له دیزانه نوێكه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی رێگەیان پێدەدرێت، كه به‌شداربن له ئامار و ریكلامه‌كان و ناوهڕۆك و چالاكی كۆمه‌ڵگا و مهسجهكانکاندا.