هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دهدات
ئاڕاسته:چاوان حسام
لەسەر هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفرو بارانبارین و كاریگەری لەسەر شەقام و شۆفێریكردن، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەكات بە ووریاییەوە شۆفێری بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: تائێستاش بەشێكی زۆر لە رێگاكانی هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەریی بەفرو سەرمادان و هەروەها لە رۆژی چوارشەممەوە جارێكی تر شەپۆلی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داواش لە شۆفێران دەكات كە بە وریاییەوە شۆفێریی بكەن و دور بن لەپەلەكردنو سەركێشی بۆ ئەوەی خۆیان و بەرانبەرەكانیان لەمەترسی بەدووربن.
|