وێنه‌ی فۆتۆگرافی جیاوازه له وێنه‌كانی مۆبایل و بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه، بێگومان ئه‌گه‌ر له دواتر به فۆتۆشۆپ ده‌ستكاری نه‌كرێت، به‌بێ فیلته‌ر وێنه‌كه تۆمارده‌كرێت و سروشتی جوانی خۆت ده‌رده‌خات، كه‌واته چی بكه‌ین تا جوان ده‌ربكه‌وین؟
*زۆر دڵنیابه‌ره‌وه له جوانی پێستت له دره‌وشاوه‌یی، نه‌بوونی هیچ په‌ڵه و خاڵێكی ره‌ش، چونكه پێست خاڵی سه‌ره‌كی جوانی ده‌رخستنی روخساری تۆیه، كچ بیت یان كوڕ.
*ئه‌و به‌شانه‌ی روخسارت زیاتر ده‌ربخه كه جوان و سه‌رنجڕاكێشه، بۆ نمونه چاوه‌كانت یان لێوت، به‌تایبه‌ت بۆ خانمان كاتێك ماكیاژ ده‌كه‌ن یان شێوازی وه‌ستانت به‌پێی ئه‌و لایه‌ی كه خۆت ده‌ته‌وێت.
*دووربكه‌وه‌ره‌وه له پێكه‌نینی ده‌ستكرد، گرنگه ددانهكانیشت زۆر خاوێن بن، چونكه رۆڵی هه‌یه له جوان نیشاندانی تۆ.
*راسته‌وخۆ سه‌یری چاوی كامێراكه مه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك رێك مه‌وه‌سته هاوشێوه‌ی وێنه‌ی مامه‌ڵه‌كردن، به‌ڵكو زۆر سروشتی با جووڵه هه‌بێت جوانتر ده‌بێت.
*هه‌موو تاكێك لایه‌كی جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت له لاكه‌ی تر واته راست یان چه‌پ، گرنگه به‌پێی ئه‌وه بووه‌ستیت.
*قوماشی جلوبه‌رگه‌كانت رۆڵی هه‌یه له جوان نیشاندانی جه‌سته و باڵات، گرنگه بزانیت چی هه‌ڵده‌بژێریت.