ژیانی هاوسه‌رگیری ژیانێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵێك خاسیه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت ، تائێستا له‌خۆتت پرسیوه سهركهوتووبویت له‌و پرۆسه‌یه‌دا و یان تا چه‌ند به‌خته‌وه‌ریت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ، له‌خواره‌وه ده‌پرسین ئه‌و نیشانانه چین كه پێت ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتوو نیت له‌و پرۆسه‌یه .
*هه‌بوونی نهێنی زیاد له پێویست له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان و شاردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك شت له‌نێوان یه‌كتری .
*ساردبوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران به‌تایبه‌تی ساردبونه‌وه‌و نه‌مانی حه‌زی سه‌رجێی ، ئه‌مه خۆی له خۆیدا كاڵ بوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه .
*نه‌مانی بڕوابوون و متمانه به‌خۆبوونی نێوان هاوسه‌ران یه‌كێكی تره له‌نیشانه شكستخواردووه‌كانی هاوسه‌رگیری .
*زۆركات بێده‌نگی نێوان هاوسه‌ران لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانه له‌یه‌كتری ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا سه‌رنه‌كه‌وتنی هاوسه‌رگیرییه.
*به‌سه‌ربردنی كات به‌ته‌نیا كههاوسهرهكان زۆركات ئه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن ، ئه‌نجام و نیشانه‌ی باش نییه.
*ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت زیاتر له جارێك درۆی له‌گه‌ڵ كردیت ئه‌وا تۆش چی تر باوه‌ڕی پێ ناكه‌یت واهه‌ست ده‌كه‌یت به‌رده‌وام درۆ ده‌كات .
*كه‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه‌پێشتر بۆ سۆز و خۆشه‌ویستی نێوان یه‌كتری ده‌تان كرد و هه‌ست به‌بوونی ئه‌و بۆشاییه‌ی نێوانتان .