پیشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ دابەزاندنی نرخی شتومەك له سلێمانی ده‌كرێته‌وه
ئاڕاسته:به‌هار ئه‌حمه‌د
بڕیاره سبه‌ینێ پیشانگایه‌كی تایبه‌ت به به‌رهه‌مه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان له‌ناو بینای كارگه‌ی كۆنی جگه‌ره‌ی سلێمانی بكرێته‌وه كە ئامانج لێی دابەزاندنی نرخی شتومەك و هاوكاریكردنی نەخۆشخانەی هیوایە.
40% به‌رهه‌می پیشانگاكە ناوخۆیی و 60% یش به‌رهه‌می ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان دەبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له20% داشكاندن بۆ كاڵاكان ده‌كرێت و 80 كۆمپانیان به‌شدار ده‌بن.
بڕیاریشه له‌چوارچێوه‌ی پیشانگاكه‌دا هاوكاری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه تایبه‌ته به‌نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه كۆبكرێته‌وه.
|